زووم..
لاهور شێخ جەنگى لە بەغداد لەگەڵ لایەنە سەرکردەى ژمارەیەک لە لایەنە سیاسییەکان کۆبووەوە و دۆخى عێراق و بودجەى هەرێمى کوردستان و هەناردەى نەوتیان تاوتوێ کردووە.
ئەمڕۆ لاهور شێخ جەنگى لەگەڵ فایەق زێدان، سەرۆکى ئەنجومەنى باڵاى دادوەریی عێراق و حەسەن تۆران سەرۆکى بەرەى تورکمانى کۆبووەوە.
نووسینگەى سەرۆکى بەرەى تورکمانى دەڵێت، لاهور شێخ جەنگى و حەسەن تۆران لە کۆبوونەوەکەدا جەختیان کردووەتەوە لە یەکخستنى هەوڵەکان بۆ دوورخستنەوەى عێراق لەو قەیرانانەى کە رەنگە هەڕەشە لە داهاتووى بکەن.
چەند رۆژێکە لاهور شێخ جەنگى لە بەغدادە و یەکەم کۆبوونەوەى لەگەڵ نورى مالیکى سەرۆکى هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسا بوو کە تێیدا باسیان لە خۆئامادەکردن بۆ ئەو گۆڕانکارییانە کرد کە روو لە ناوچەکە و عێراق دەکەن.
دوێنێش بەجیا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانى سەرۆکوەزیرانى عێراق و عەممار حەکیم سەرۆکى رەوتى حیکمە کۆبووەوە و تاوتوێى هەناردەکردنەوەى نەوت و پەسەندکردنى هەموارى یاساى بودجەیان کرد بۆ زامنکردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان.
سەردانەکەى لاهور شێخ جەنگى بۆ بەغداد دواى ئەوە دێت، لە ماوەى مانگێکدا دووجار سەردانى ئەمریکاى کرد و لەگەڵ بەرپرسانى ئیدارەى ترەمپ گفتوگۆیان لەبارەى دۆخى عێراق و ناوچەکە کرد.