37
زووم..
هێرشەکانی تورکیا بۆسەر خەڵکی کوردستان کۆتای نایەت، رۆژێک خەڵکی مەدەنی دەکاتە ئامانج رۆژێک ناوەندە خزمەتگوزارییەکان.
بەهۆی بۆردومانی ئەمجارەی فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆسەر وێستگەی ئاوی کۆبانی، ئاوی زیاتر لە 200 هەزار کەس بڕاوە، خەڵک بە ئەستەم ئاوی خواردنەوەیان دەستدەکەوێت.
بەڕێوەبەری ئاوی کوبانێ دەڵێ، بۆردوومانەکەی تورکیا بەتەواوی وێستگەی ئاوی کۆبانێ وێرانکردووە، کاتێکی زۆر پێویستە بۆ چاکردنەوەی.