زووم..
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان گواستنەوەی خانەنشینانی پێشمەرگە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوانی بۆسەر بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی هەرێم پەسەندکرد و بڕیاریدا داهاتی ناوخۆ بۆ بەغداد بنێرێت.
لەژێر رۆشنایی دوایین رێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا تاوتوێی رێکخستنەوەی خەرخی و داهات و میلاکاتی ساڵی 2025ی کرد.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم پێشوازی لە هەموارکردنەوەی مادەی دوانزەی یاسای بودجەی عێراقی کرد و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی راسپارد لە پەیوەندیی بەردەوام بێت لەگەڵ عێراق بۆ ئەوەی لە زووترین کاتدا هەناردەی نەوت دەستپێبکاتەوە و داهاتەکەی بچێتەوە گەنجینەی عێراق.
هەر لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا بڕیاری ناردنی بەشی گەنجیەنی فیدراڵی لە داهاتی مانگی یەکی هەرێمی کوردستان دراوە و بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا داهاتەکە بۆ بەغداد بنێردرێت.