46
زووم..
سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی پێشمەرگەی سلێمانی بە زوومی گووت، ئەو خانەنشینە سەربازییانەی لە دوای ساڵی 2014ـەوە خانەنشین بوون سبەی پێنجشەممە مووچەكانیان بە هاوتاكراوی وەردەگرن.
سەرچاوەکە گوتیشی، پلەی مولازم بۆ لیوا مووچەكانیان كەم دەكات، چونكە مووچەى بنەڕەتییان كەمە، پلە نزمەكانیش كە خوار مولازم دەكات مووچەکانیان دەبێتە 500 هەزار دینار.
لە سلێمانی نزیكەی دوو هەزار و 500 خانەنشینی سەربازی سوومەند دەبن لەو بڕیارە، بەڵام بۆ ئەم مانگە 100 هەزار دیناری بژێوی ژیانەكەی تێدا نیە و وەكو خانەنشینی شارستانی دەبێت.
لە سلێمانی نزیكەی 28 هەزار خانەنشین پێش 2014 خانەنشین بوون مووچەی ئەوان هاوتا ناكرێت و پێویستی بە دروستكردنی لیژنەیەكە لەنێوان وەزارەتی پێشمەرگە و خانەنشینی گشتی هەرێم و چەند لایەنێكی دیكە بۆ هاوتاكردنی مووچەکانیان.