48
زووم..
هاوسەرۆکی دەم پارتی رایگەیاند، عەبدوڵا ئۆجالان کار بۆ رێگە چارەیەکی شەرەفمەندانە دەکات و لە دیدارەکانیدا لەگەڵ شاندی ئیمراڵی پێیگوتون خاوەندارێتی پڕۆسەکە بۆ گەلەکەمان دەگەڕێتەوە.
بە گوێرەى هەواڵێکی رۆژنامەى دیوار، تونجەر بەکرهان هاوسەرۆکی دەم پارتی رایگەیاندووە، ئۆجالان بە شاندەکەی گوتووە کە پێویستە بۆچونی چین و توێژەکانی کۆمەڵگەی باکووری کوردستان لەسەر پڕۆسەکە وەربگیرێت و گفتوگۆش لەسەر پڕۆسەکە بکەن.
سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبونەوەکانی شاندی ئیمراڵی لەگەڵ ئۆجالان، بەکرهان گوتیشی: ئۆجالان بە شاندەکەى گوتووە بۆچوونی گەلەکەمان وەربگرن و دواتر پێمڕابگەنن.
بەکرهان گوتیشی، وەک دەم پارتی سەردانی چەندین پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستان دەکەین تاکوو ئاڵوگۆڕی بۆچونەکانمان لەسەر پڕۆسەکە لەگەڵ گەلەکەمان بکەین.