40
زووم..
ماڵپەڕی ئێن بی سی ئەمریکی لە زاری بەرپرسانی باڵای وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا دەڵێت، واشنتن پلان دادەڕێژێت بۆ ئەوەی لە ماوەی 90 رۆژدا هێزەکانی لە سوریا بکشێنێتەوە.
بەرپرسە باڵاکانی پنتاگۆن گوتووشیانە، پێشتر ئیدارەى نوێی کۆشکى سپی پلانێکی لەمجۆرەى گەڵاڵە کردووە بۆ کشانەوەى هێزەکانى لەنێو خاکی سوریا، بە پاساوی ئەوەى چیدیکە پێویست نییە هێزەکانیان لەو ئاژاوە و بارگرژییەدا بمێننەوە.
ئێن بی سی باسی لەوە کردووە، پلانەکە بە جۆرێکە پنتاگۆن دەیەوێت لە ماوەى 30 بۆ 60 تا 90 پرۆسەی کشاندنەوەی سەرتاسەریی هێزەکانی ئەنجام بدات.