زووم..
وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند: لەگەل حکومەتى عیراق لێکتێگەیشتنی باشمان هەیە لە پرسی پەکەکە و ئامانجمان ئەوەیە پەکەکە لە شەنگال و مەخمور و شوێنەکانی دیکە وەدەربنێین.
هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لەمیانەى بەشداریکردنی لە مێزى سەرنوسەری ئاژانسی ئەنادۆڵو رایگەیاند: لە ئێستادا چواردەوری شنگال بە حەشدی شەعبی و سوپای عیراقی گەمارۆ دراوە و پەکەکە ناتوانێت لەو ناوچەکە جموجۆڵ بکات.
لە درێژەى گوتەکانیدا گوتیشتی پەکەکە لە زۆرێک گوندەکانی دهۆک بونی هەیە، لە سلێمانی جێگیر بووە و لە شنگال و مەخمور هێزیان هەیە، عیراق روبەڕووی داگیرکاریی پەکەکە بووەتەوە.
فیدان راشیگەیاند، لە دوا دیدارم لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی بۆ ماوەیەکی زۆر کۆبوینەوە. سەرۆکوەزیرانی عیراق ویستی ئەوەی هەیە کە عێراق لە ملیشیان و گروپە چەکدارە پاکبکاتەوە تاکوو بتوانێت ژێرخانی وڵات ببوژێنێتەوە.
دەشڵێت، بە بەرپرسانی عیراقمان گوتووە ئەندامانی پەکەکە لە تورکیا هەلهاتوون و هاتوون لە خاکی عیراقەوە دوژمنایەتی ئێمە دەکەن.