51
زووم..
عەلى رەئوف، نوێنەرى مامۆستایانى گرێبەست بە زوومى رایگەیاند، رۆژانى سێشەممە و چوارشەممەى هەفتەى داهاتوو مووچەى مانگی یەکی سەرجەم مامۆستایانى گرێبەست دابەش دەکرێت.
گوتیشی، لەگەڵ مووچەی مانگی یەکدا، شایستە داراییە نەدراوەکانی مانگی حەوت و هەشتی مامۆستایانی وانەبێژی سنووری هەولێر و دهۆک دابەش دەکرێت.
پێشتر، وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، مووچەی مامۆستایانى گریبەست لەگەڵ مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەمیشەیی وەزارەتى پەروەردە دابەش دەکرێت.