زووم..
سەندیکای شوێنەوارناسانى كوردستان دهڵێت، لە گوندی شناغەی کەرکوک هێزەکانی حەشدی شەعبی لەگەڵ چەند کەسێکی ئێرانی دەستیان کردووە بە هەڵکۆڵینی شوێنەوارێکی مێژوویی.
له راگهیهندراوێكدا سەندیکای شوێنەوارناسان دهشڵێت، ئهم كاره تهنیا پێشێلكارییهكی ئاشكراى یاسا نیشتمانیی و نێودهوڵهتییهكان نییه، بهڵكو هەڕەشەیە بۆ سەر شوێنەوارە دێرینهکان.
ئاماژه بهوهشكراوه، هاتنە ناوەوەی گرووپە سەربازییەکان بۆ ناو مەیدانی شوێنەوار، ئاسایشی ناوچەکە و سەربەخۆیی زانستی لێکۆڵینەوەی مێژوویی دەخاتە مەترسییەوە.
داواش لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات، رێوشوێنی خێرا و جدی بگرنەبەر بۆ راگرتنی ئەم هەڵکۆڵینە و لێکۆڵینەوەی یاسایی بۆ بابەتەکە ئەنجام بدەن و کەسانی بەرپرسیار رەوانەی دەسەڵاتی دادوەری بکەن و پێشنیازیش دەکات، چاودێری زیاتر لەسەر شوێنە کۆنەکان دابندرێت بۆ ئەوەی لە داهاتوودا ئەو جۆرە وێرانکاریانە روونەدات.