زووم..
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند: سەبارەت بەو لێدوانانەی شەوی رابردووی سەرۆکی ئەمریکا، پێموایە تاقیکردنەوەی زۆرترین فشاری ئەمریکا دژی ئێران پێشتر شکستی هێناوە و دووبارە هەوڵدان بۆ زیندووکردنەوەی ئەم سیاسەتە شکستێکی دیکەی لێدەکەوێتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران گوتیشی: ئەگەر پرسی سەرەکی ئەوە بێت کە ئێران بەدوای چەکی ئەتۆمیدا نەگەڕێت، ئەمە شتێکە دەکرێت و ئێران ئەندامێکی پابەندی رێکەوتننامەی قەدەغەی چەکی ئەتۆمە و هەڵوێستەکانی لەم بارەیەوە تەواو روونە. هەروەها فەتوایەکی عەلی خامنەیی رێبەری ئێران بۆ حەرامکردنی چەکی ئەتۆم هەیە کە بابەتەکە روون دەکاتەوە.
شەوی رابردوو دۆناڵد ترەمپ، فەرمانی کرد سیاسەتی توندتری زۆرترین فشار لە دژی ئێران جێبەجێ بکرێت، بەڵام هاوکات ئامادەیی خۆی بۆ دیدار لەگەڵ سەرۆککۆماری ئێران دەربڕی.