34
زووم..
عەبدولباقی خەڵەف، راوێژکاری وەزارەتی نەوتی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی گوتووە، وەزارەتەکەیان نزیک بووەتەوە لە گەیشتن بە ئاستی خۆژینی لە پاڵاوتنی نەوتدا.
بەگوێرەی لێدوانی ئەو راوێژکارە، ئەو کێشە تەکنیکی و هونەرییانەی لە هەندێک لە پاڵاوگەکاندا هەبوون، چارە کراون، ئەوەش وایکردووە بەرهەمی بەنزین و گاز و نەوتی سپی زیاد بکات و پلانیش دانراوە بتوانرێت تەواوی پێویستیی ناوخۆ دابین بکرێت.
خەڵەف گوتووشیەتی، هەنگاوی باشیان ناوە بۆ وەبەرهێنان لە غازی سووتاوی بەفیڕۆچوودا، رێژەکەی گەیشتووەتە لەسەدا70 و هەوڵەکان بۆ ئەوەیە بەتەواوی هەمووی کۆنترۆڵ بکرێت و رێژەی سووتان بگەیەنرێتە سفر.