31
زووم..
کەشناسیی هەرێم پێشبینی دەکات لە ئێوارەی ئەمڕۆوە بارانبارین روو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بکات و سەرەتا بە نمەباران و لە ناوچە شاخاوییەکان بە بەفرێکی کەم دەستپێبکات و سبەینێ کاریگەرى شەپۆلەکە لەسەر ناوچەکانی هەرێم زیاد بکات و باران لە سەرجەم ناوچەکان دەبارێت و ئاستى باران مامناوەند و هەندێ کات لێزمە باران دەبێت و ئەگەرى هەورە بروسکەش هەیە.
کەشناسیی هەرێم پێشبینیش دەکات، لە ئەنجامى هاتنى بارستە هەواییەکى سارد شەپۆلێکى بەفر بارین ناوچە سنوورییەکان و شاخاوییەکان دەگرێتەوە و پلەکانى گەرما 5بۆ 7 پلە دادەبەزێت و لە کاتی شەودا تا بەرەبەیان لە ناوچە شاخاوییەکان دەگاتە سفری سیلیزى.
هاوکات دەستەی کەشناسی عێراق پێشبینی دەکات لە سبەینێوە شەپۆلی باران و بەفربارین و هەورە بروسکە روو لە ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بکات.