53
زووم..
ئەمڕۆ ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان لە بارەى مووچە و جێبەجێکردنى یاساى بودجە کۆدەبێتەوە و پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمیش تاوتوێ دەکات.
سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە زوومى گوت، ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆمەڵێک تەوەری گرنگ تاوتوێ دەکات، لەسەر بابەتەکانی مووچە، جێبەجێکردنی یاسای بودجە و بڕگەی رەوانەکردنی نەوت لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە.
سەرچاوەکەى زووم گوتیشى، سەردانى شاندنى هەرێمى کوردستان بۆ بەغداد و رێککەوتنیان تاوتوێ دەکرێت.
دەشڵێت، لە کۆبوونەوەکە گفتوگۆ لەبارەى مووچە، جێبەجێکردنی یاسای بودجە و بڕگەی تایبەت بە رەوانەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە، هەروەها پرسی داهاتی ناوخۆش گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.