زووم..
چوارچێوەی هەماهەنگی: هەوڵێک هەیە بۆ لێسەندنەوەی مافە دەستوورییەکان لە دادگای فیدڕاڵی
چوارچێوەی هەماهەنگی پشتگیری خۆی بۆ بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی دەربڕی، بە راگرتنی جێبەکردنی یاسای لێبوردنی گشتی، هەموواری یاسای باری کەسی و گەڕانەوەی موڵک و ماڵ بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان.
چوارچێوەی هەماهەنگی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، پشتگیری خۆمان بۆ دادگای فیدڕاڵی دەردەبڕین بە ڕاگرتنی ئەو یاسایانەی لە دانیشتنی 21ی مانگی رابردوو دەنگیان لەسەر درا، ئەوەش مافێکی دەستوری دادگایە و رێڕەوێکی یاساییە لە چوارچێوەی پرۆسەی دیموکراسیدا.
چوارچیوەی هەماهەنگی سەرسوڕمانی خۆی لەو هێرشانە دەربڕیوە، کە دەکرێنە سەر دادگای فیدڕاڵی و پێیوایە هەوڵێکە بۆ لێسەندنەوەی مافە دەستووریەکان و چاودێریکردنی دەستووری بوونی یاساکان.
ئەوەش هاتووە، تەواونەبوونی رێژەی یاسایی لە دانیشتنەکە و تێپەڕاندنی سێ یاسا پێشهاتێکی مەترسیدارە و پێچەوانەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی عێراقە.