زووم..
وەک کاردانەوەیەک لە دژی راگرتنی یاسای لێبوردنی گشتی لە هەریەک لە پارێزگاکانی کەرکوک، سەڵاحەدین، ئەنبار و نەینەوا دەوامی دامودەزگاکانی حکومەت راگیرا.
عەبدولقادر دەخیل، پارێزگارى نەینەوا لە کاردانەوەى بڕیارەکەى دادگاى فیدڕاڵیدا راگرتنى دەوامی فەرمی لە تەواوەی فەرمانگەکان راگەیاند.
لە ئەنباریش بە بڕیاری محەمەد نوری پارێزگاری شارەکە بۆ ماوەی سێ رۆژ دەوام راگیراوە.
بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە پارێزگاری سەڵاحەدینیش بڕیاری داوە دژی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی دەوامی فەرمانگەکان رابگیرێت.
لە کەرکوکیش بە بڕیاری محەمەد ئیبراهیم سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا، دژی بڕیارەکەی دەدگا بۆ ماوەی دوو رۆژ دەوامی ئەنجوومەنی پارێزگا و رۆژێک لە سەجەم فەرمانگەکان راگیرا.
چواری ئەم مانگە، دادگای فیدڕاڵی، بڕیاریدا بە راگرتنی جێبەجێکردنەوەی یاساکانی هەموارى یاسای باری کەسیی، لێبوردنی گشتیی و گەڕانەوەی موڵک و ماڵ بۆ خاوەنە رەسەنەکانیان.