زووم..
روانگەی سوری دەڵێت، هاوپەیمانان هاوکاری گەورەی سەربازییان رەوانەی بنکە سەربازییەکانیان لە رۆژاڤای کوردستان کردوە و فڕۆکەیەکی بارهەڵگر کە چەک و تەقەمەنی پێشکەوتوو، سیستمی رادار و ژمارەیەک سەربازی ئەمریکی پێبوە لە بنکەی سەربازی خەراب جیری رومێلانی حەسەکە نیشتوەتەوە.
هاوکات لەگەڵ گەیاندنی هاوکاری سەربازی بە رێگەی ئاسمانی، ئەمریکا و هاوپەیمانان بە رێگەی زەمینیش بەردەوامن لە نارنی بارهەڵگری سەربازی و کاروانێکی دیکە کە 50 بارهەڵگر بوون و تانک و زرێپۆش و تۆپهاوێژ و چەک و تەقەمەنی جۆراوجۆریان پێبووە لە رێگەی هەرێمی کوردستانەوە گەیشتونەتە بنکەی سەربازی خەراب جیری حەسەکە.
روانگەکە راشیگەیاند،15 بارهەڵگری دیکەی هاوپەیمانان رەوانەی بنکەی سەربازی قەسرەکی رۆژهەڵاتی شارۆچکەی تەلتەمەر کراوە کە دەکەوێتە سەر رێگەی ئێم فۆری نێودەوڵەتی.
هاوکات هاوپەیمانان بەردەوامن لە بەهێزکردنی بوونی سەربازییان لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی فورات و بەهاوبەشی لەگەڵ هەسەدە لەناوچەکە زنجیرەیەک مەشق و راهێنانیان کردوە و خۆیان بۆ رووبەڕووبونەوەی هەر هەڕەشەیەکی سەربازی و مەترسیەک ئامادە دەکەن.