زووم..
روانگەی سوری دەڵێت، دوای بەئامانجگرتنی وێستگەیەکی ناردنی ئاو لەبەنداوی تشرین کە ئاوی خواردنەوە بۆ کۆبانێ دابین دەکات، هاووڵاتیانی شارەکە و دەوروبەری بەدەست نەبوونی کارەبا و ئاوی خواردنەوەوە دەناڵێنن.
دەشڵێت، بۆردومانی تورکیا و شەڕ و پێکدادانی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و گرووپەکانی تورکیا لە نزیک بەنداوی تشرین بەردەوامە و تورکیا لەڕێگەی بۆردومانکردنی وێستگەی دابینکردنی ئاوەوە قەیرانێکی گەورەی مرۆیی بۆ هاووڵاتیان دروستکردوە و هاووڵاتیان ناچارن بە تانکەر ئاوی خواردنەوە بکڕن، کە نرخەکەی بەرزبوەتەوە و تانکەرێکی پێنج بەرمیلی گەیشتوەتە 75 هەزار لیرە.
هاووڵاتیانی شارەکە دەڵێن، بۆردومان و هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر بەنداوەکە لەسەرەتاوە بوەتە هۆکاری ناو بەناوی بڕانی ئاو و کارەبا، بەڵام بۆردومانەکەی ئەمجارە کە وێستگەیە سەرەکی ناردنی ئاوی کۆبانێ بەئامانج گرتوە بەتەواوی وێستگەکە لەکارکەوتوە و خەڵکی کۆبانێ روبەڕووی قەیرانی بێ کارەبایی و ئاویی کردوەتەوە و دەبێت خەڵەکەکە پشت بە کارەبای مۆلیدەکان ببەستێت و بەتانکەر ئاو بکڕن.