54
زووم..
وەزارەتى دارایی هەرێمى کوردستان لیستى مووچەى مانگى یەکى بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەمڕۆ مووچەى خانەنشینى شارستانى، خاوەن پێداویستى تایبەت و زیندانییە سیاسییەکان دابەشدەکرێت.
وەزارەتی دارایی راشیگەیاندووە، لە چوار رۆژدا مووچەی مانگی یەک دابەشدەکەن.
بە گوێرەی لیستەکە، سبەی مووچەی وەزارەتەکانی دارایی و پەروەردە و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان دابەشدەکرێت.
رۆژی یەکشەممەش مووچەی ناوخۆ و تەندروستی و داد و پلاندانان و شارەوانی دابەشدەکرێت. هەروەها رۆژی دووشەممە مووچەی کارەبا و کاروباری کۆمەڵایەتی و ئەوقاف و پێشمەرگە و سەرۆکایەتییەکان دابەشدەکرێت.
وەزارەتی دارایی دەشڵێت، رۆژی دووشەممە دابەشکردنی مووچە کۆتایی دێت.