46
زووم..
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، دەستبەسەرداگرتنی غەزە لەلایەن ئەمریکاوە، سەقامگیریی گەورە بۆ کەرتەکە و تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەهێنێت.
ترەمپ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیی هاوبەش لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل باسی لەوەکرد، دەیانەوێت دەست بەسەر غەزەدا بگرن، گوتیشی، سەردانی ئیسرائیل، غەزە و سعودیە و ناوچەکانی دیکەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات.