زووم..
وەزارەتى دارایی هەرێمى کوردستان وادەى دابەشکردنى مووچەى راگەیاند و دەڵێت، سبەی دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەم دەکرێت.
وەزارەتى دارایی ئەمڕۆ دووشەممە لە راگەیەنراوێک رایگەیاند، دوای تەواوبونی رێکارەکانی گواستنەوەی تەموویلی مووچە بۆ بانکەکان، سبەی چوارشەممە 5ـی شوباتی 2025، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2025 فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و لەماوەی چەند رۆژێکدا مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەشدەکرێت.
وەزارەتەکە راشیگەیاندووە، لەچەند کاتژمێری داهاتوودا خشتەی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەو دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم رادەگەیەنرێت.
رۆژى یەکشەممە، ئاوات شێخ جەناب، وەزیرى دارایی هەرێمى کوردستان رایگەیاند، لەگەڵ حکومەتى عێراق لەسەر مووچەى ئەمساڵى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان رێکەوتوون، ئەمڕۆش وەزارەتى دارایی عێراق بڕى ٩٥٨ ملیار دینارى خستە سەر ئەژمارى بانکیی هەرێمى کوردستان.