زووم..
تونجەر بەکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی رایگەیاند لەئێستادا عەبدوڵا ئۆجالان خۆی بۆ بانگەوازێکی مێژوویی ئامادەکات و لە چەند رۆژى داهاتوودا بانگەوازەکەى بۆ رایگشتی دەکات.
بەکرهان لە گوتارى هەفتانەی فراکسیۆنەکەیدا لە پەرلەمانی تورکیا رایگەیاند، دەبێت حکومەت بەرپرسیارێتی خۆی بۆ بانگەوازەکە لەئەستۆ بگرێت و بەدەم بانگەوازەکەوە بچێت.
لەبارەى چەکدادان گوتى، بە دانانی قەیوم لەسەر شارەوانییەکانمان و نیشاندانی چەک لە بەرامبەرمان، ئاشتەوایی و بانگەوازی چەک دانان ناکرێـت، کەس بە ئێمە نەڵێت پرۆسەیەک لەئارادا هەیە کاتێک ئێوە قەیوم لەسەر شارەوانییەکانیمان دادەنێن.
دەڵێت، هەوڵەکان بۆ پەکخستنى پڕۆسەى دەستپێکردنەوەى دیدارەکان لەگەڵ ئۆجالان بەردەوامە، بەڵام تورکیا لەلایەک باسی ئاشتی دەکات، لەلایەکی دیکە بۆردومان خەڵکی مەدەنی لە رۆژاڤای کوردستان دەکات و هاووڵاتى مەدەنى دەکاتە ئامانج.