76
زووم..
کەشناسی پێشبینی دەکات لە سبەینێوە شەپۆلی بەفر و باران ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە دوای نیوەڕۆی سبەینێوە، شەپۆلێکی بەفر و باران روو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات، کاریگەرى ئەم شەپۆلە لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان و هەندێک لە دەشتاییەکان بەردەوام دەبێت، لە ناوچە سنوورییەکانیش لە درەنگى شەودا بەفردەبارێت.
کەشناسی پێشبینی دەکات، کەشەکە سارد تر بێت، پلەی گەرما دوو بۆ چوار پلە دابەزێت.
کەشناسی پێشبینی دەکات رۆژى پێنجشەممە کاریگەرى شەپۆلەکە زیاد بکات و باران لەسەرجەم ناوچەکان ببارێت و ئاستى باران مامناوەند و هەندێ کات لێزمە باران بێت، شەپۆلەکەش تاوەکو بەیانی هەینی بەردەوام ببێت.