زووم..
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا قسەکانی لە بارەى بچووکی رووبەرى ئیسرائیل کردەوە، ئەوەش پێش کۆبوونەوەی داهاتووی لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە کۆشکی سپی.
چەند مانگێک لەمەوبەر ترەمپ لێدوانیدا گوتی، “ئیسرائیل لەسەر نەخشە بچووک دەردەکەوێت، هەمیشە بیرم لەوە کردووەتەوە، کە چۆن دەتوانرێت فراوانتر بکرێت”.
لە میانەی وەڵامەکانیدا بۆ رۆژنامەنووسان لە ئۆفیسەکەى، ترەمپ بە وەڵامێکی ناڕوون کاتێک پەیامنێرێکی کۆشکی سپی پرسیاری لێکرد، ئایا پشتگیری بە لکاندنی ئیسڕائیل بە کەناری رۆژئاوای فەڵەستین دەکات؟ گوتی: من باسی ئەوە ناکەم، بەڵام رووبەری ئیسرائیل زۆر بچووکە”.
ترەمپ درێژەی بە قسەکانی دا و گوتیشى: “ئیسرائیل وڵاتێکی زۆر بچووکە”، ئاماژەى بەوەش کرد، مێزەکەم وەک رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وایە، تۆش ئەم قەڵەمە بە دەستمەوە دەبینیت، زۆر جوانە، ئیسرائیل هەر وەک نوکی ئەم قەڵەمەیە باش نییە و بچووک دەردەکەوێت”.
ترامپ هەروەها گوتى: “هیچ گەرەنتییەک” نییە، کە ئەو ئاگربەستەی لە کەرتی غەزە لە نێوان ئیسرائیل بەردەوام بێت.
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە نەتانیاهۆ سەردانى ئەمریکا بکات، ئەمەش دەبێتە یەکەم سەرکردەی بیانی، کە چاوی بە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەکەوێت، دوای ئەوەی لە ٢٠ـی مانگى رابردوو دەستبەکار بوو.
ئامانجی دانوستانەکانی نێوان هەردوولا رێکخستنی خولێکی نوێی دانوستانەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس دەبێت، سەبارەت بە درێژەدان بە ئاگربەست لە کەرتی غەزە.
بە گوێرەى سەرچاوە هەواڵییەکان، ترەمپ و نەتانیاهۆ هەوڵ بەرەو رێککەوتنێک دەدەن، کە ئامانج لێی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و سعودیە بێت.