81
زووم..
سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى عێراق بە زوومی راگەیاند، دوای تەواوبوونی رێکارەکان وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە تەمویلی مووچەی مانگی یەک کرد.
بەگوێرەی سەرچاوەکە، وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ پارەی مووچەی مانگی یەکی ناردووە و بڕەکەی 957 ملیار دینارە.
شەوی رابردووش، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا گوتی، لەگەڵ گەیشتنی پارە لە بەغدادەوە، راستەخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەن.
هەر دوێنێ، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان، لە کۆنفراسێکی رۆژنامەنووسدا رایگەیاند، لەگەڵ بەغداد گەیشتوونەتە رێککەوتن لەسەر مووچەی ساڵی 2025.