81
حوڕییەت
- تورکیا درۆنێکی نوێی بەناوی بروسک دروستدەکات
- وەزیری بەرگریی تورکیا: بۆ شەڕی داعش هەماهەنگی لەگەڵ ئێمە بکەن نەک پەکەکە
- فیلمی مەلەوانەکان لەبارەی پەنابەران، کە لە یۆنان بەرهەمهێنراوە، تورکیا توڕە دەکات
سوزجو
- ئەمڕۆ پارتی گەلی کۆماری پرۆگرامی خۆی بۆ ئابوریی تورکیا ئاشکرا دەکات
- ملیۆنێک و 300 هەزار کەس کە ناسنامەی تورکییان وەرگرتووە دەتوانن بەشداریی هەڵبژاردن بکەن
- 16 چەکداری داعش خۆیان وەک پەنابەری سوریا ناساندووە و ناسنامەی تورکییان وەرگرتووە
قەرار
- پێویستە موچەی “گونجاو” لە تورکیا نزیکەی هەشت هەزار لیرە بێت
- لیترێک گاز لە تورکیا لە هەشت لیرەوە بەرزبووەتەوە بۆ 25 لیرە
- ئەردۆغان: تورکیا یەکێکە لە قوربانیانی ساختەهەواڵ
ئانالیز
- رێژەی هەناردە لە تورکیا گەیشتووەتە ٢٣١ ملیار دۆلار
- مانگی رابردوو ٣٩٥ هەزار گەشتیار سەردانی ئەنتاڵیایان کردووە
- سەرۆکی پیشەسازیی سەربازیی تورکیا: زۆر وڵات داوای درۆنەکانمان دەکەن