44
زووم..
شەریف رەحیم، جێگرى بەڕێوەبەرى تەندروستىی چەمچەماڵ بە زوومى گوت، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی ژنێکی تەمەن ٣٣ ساڵ بە ناوی لەنیا ئەحمەد لە گەڕەکی ئازادییەوە گەیەنراوەتەوە بەشى فریاکەوتنى نەخۆشخانەى تەندرستیى چەمچەماڵ، شوێنەواری چەقۆ بە مل و جەستەییەوە دیاربووە.
ژنەکە هاوسەرگیریکردووە و خاوەنى دوو منداڵ بووە، تاوەکو ئێستا هۆکاری رووداوەکە دیار نییە.
زانکۆى چەرموو لە پەڕەى فەڕمى لە فەیسبووک رایگەیاندووە، لەنیا ئەحمەد مامۆستا بووە لە بەشى عەرەبى – کۆلێژى پەروەردەى زانکۆی چەرموو.
لە رووداوێکی دیکەدا، شەوی رابردوو لە گەڕەكی كانی كوردەی شاری سلێمانی ژنێك لەلایەن كەسێكەوە بە فیشەك كوژرا، ئەمڕۆ پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، بکوژەکە خۆی رادەستی هێزە ئەمنیەکان کردووە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.