44
کریستیانۆ ئاشکرایکرد، ئێمباپێى زۆر خۆشدەوێت و داوا لە ریاڵ مەدرید دەکات پارێزگارى لێبکات.
لە بەرنامەیەکى تایبەتدا، کە لە چەناڵى یوتیوبەکەى بڵاویکردووەتەوە، کریستیانۆ رۆناڵدۆى پورتوگالى هێرشبەرى یانەى نەسرى سعودى ستایشى کیلیان ئێمباپێى فەڕەنسى هێرشەبرى یانەى ریاڵ مەدریدى دەکات.
کریستیانۆ گوتى: من ئێمباپێم خۆشدەوێت، نەک بەهۆى ئەو چیرۆکەى بە منداڵى تێیدا ژیاوە یان نمونەى باڵاى ئەوم، بەڵکو بەڕاستى یاریزانێکى ناوازەیە و ئاستێکى بەرز پێشکەشدەکات.
کریستیانۆ ئاماژە بەوەشدەکات، هێرشبەرە فەڕەنسیەکە یاریزانێکى زۆر باشە و پێویستە ریاڵ مەدرید یارمەتى بدات و پارێزگارى لێبکات و دەڵێت: گومانم نییە ئێمباپێ دڵخۆشییەکی زۆر بۆ هاندەرانی ریاڵ مەدرید دەهێنێت.
باسى لەوەشکرد، ناوبەناو سەیری یارییەکانى ریاڵ مەدرید دەکات، چونکە ماتیۆی کوڕى ئێمباپێى زۆر خۆشدەوێت.