زووم..
بڕیارە بازرگانییەکانی دۆناڵد ترەمپ و سەپاندنی باجی بازرگانی بەسەر چین و کەنەدا و مەکسیک نیگەرانی دروستکردووە بۆ ئەگەری دەستپێکردنی شەڕی بازرگانی جیهانی و ئەمەش متمانەی بە دراوی وڵاتانی ناوچەکە کەمکردەوە، لەوانەش روپیەی هیندستان.
ئەمڕۆ روپیەی هیندستان بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی و گەیشتە ریکۆردێکی نوێ. لە ئێستادا سەد دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە بە هەشت هەزار و 713 روپیەی هیندی.
بانکی یەدەگی هیندستان چەند رێکارێکی بۆ بەهێزکردنی روپیە گرتۆتە بەر بەڵام ئەم هەوڵانە تا ئێستا ناسەرکەوتوو بوون. هەروەها ئاماری گەشەی ئابووریی هیندستان ئاماژە بە خاوبوونەوەی ئابووریی وڵاتەکە دەکات دوای ساڵانێک لە گەشەسەندنی بەرز، ئەمەش نیگەرانییەکانی لە داهاتووی ئابووریی هیندستان زیاتر کردووە.
بودجەی نوێی هیندستان کە لە کۆتایی هەفتەدا بڵاوکرایەوە، نەیتوانی یارمەتی بەهێزکردنی روپیە بدات و کەمکردنەوەی باج نیگەرانییەکانی لەبارەی کورتهێنانی بودجە دروستکردووە کە بووەتە هۆی نیگەرانی زیاتری وەبەرهێنەرانی بیانی و دەرچوونی سەرمایە لە بازاڕی هیندستان.