زووم..
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان هەموارکردنەوەی بودجە و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بە ئەرێنی دەزانێت، دەڵێت، بەغداد کار بۆ جێبەجێکردنی هەموارەکە و هەناردەکردنەوەی نەوت بکات.
سامانە سروشتییەکان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پەسەندکردنی هەمواری یاسای بودجە تایبەت بە تێچوونی دەرهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوت، هەنگاوێکی ئەرێنییە بۆ گەیشتن بە چارەسەری کوتایی دۆسیەی نەوت.
وەزارەتەکە هیوادارە ئەم هەنگاوە دەستپێكی قۆناغێكی نوێ بێت لە چارەسەرکردنی تەواوی کێشەکان، وەزارەتی نەوتی فیدراڵ كار بۆ جێبەجێكردنی یاساكە و تێپەڕاندنی تەواوی کێشەکان و ئامادەکردنی رێكارە تەكنیكییەكانی بكات.
دوینێ یەکشەممە پەرلەمانی عێراق یاسای بودجە و بڕگەی تایبەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانی هەموارکردەوە، دوای ئەوەی هەموارەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردن، پڕۆسەی رادەستکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بە کۆمپانیای سۆمۆ دەستپێدەکاتەوە، تێچووی 16 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دیاریکراوە.
نزیکەى دوو ساڵە هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان بۆ بەندەرى جەیهان راگیراوە.