27
زووم..
بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەی جەنگیی تورکیاوە، پرۆژەی دابەشکردنی ئاوی کۆبانێ پەکخرا و گرفت گەیاندن ئاو درووستبووە.
لە کۆبانێی رۆژاڤای کوردستان یەک پرۆژەی دابەشکردنی ئاوی خواردنەوە هەیە، سەرچاوەی سەرەکیی ئاوی خواردنەوەی دانیشتووانی کۆبانێ و گوندەوارەکانی دەوروبەرێتی، تورکیا بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومانی کرد.
ئاژانسی هەواڵی هاوار دەڵێت، بەهۆی بۆردوومانەکەوە پرۆژەی ئاوەکە لەکارکەوتووە و گرفتی گەیاندنی ئاوی خواردنەوە بۆ خەڵکی کۆبانێ دروستبووە.
ئەمە یەکەمجار نییە تورکیا پرۆژەکانی ئاو لە رۆژاڤای کوردستان دەکاتە ئامانج، کۆتایی ساڵی رابردووش بۆردوومانی وێستگەی ئاوی خواردنەوی عەین عیسای کرد و پرۆژەکەیان پەکخست.