زووم..
ئیلۆن مەسک، بەرپرسی دامەزراوەی کارامەیی حکومەتی ئەمریکا رایگەیاند، کاتی ئەوە هاتووە ئاژانسی ئەمریکا بۆ یارمەتیی نێودەوڵەتی ناسراو بە یو ئێس ئەید (USAID) “بمرێت”.
ئەم لێدوانانەی مەسک دوای ئەوە هات کە دوو بەرپرسی باڵای ئەمنی لە دەزگاکەدا رێگەیان نەدا نوێنەرانی مەسک دەستیان بە زانیارییە نهێنییەکان بگات و بەو هۆیەوە لە کارەکانیان دوورخرانەوە.
مەسک کە لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە وەک سەرۆکی دامەزراوەی کارامەیی حکومەت دەستنیشانکراوە، ئەمڕۆ دووشەممە یو ئێس ئایدی بە “رێکخراوێکی تاوانبار” ناوبرد.
رۆژی شەممە ماڵپەڕی رێکخراوەکە داخرا و هەروەها ترەمپ رۆژی یەکشەممە بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند کە ئیدارەکەی بەنیازە “شێتە رادیکاڵەکان” لە رێکخراوەکە دەربکات پێش ئەوەی بڕیار لەسەر داهاتووی ئەمریکا بدات.
ئەمەریکا گەورەترین سەرچاوەی هاوکاریی دەرەکی بووە لە جیهاندا کە ساڵی 2023 نزیکەی 72 ملیار دۆلار یارمەتیی بە 180 وڵات بەخشیوە.