48
زووم..
بڕیارە سبەی ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سوریا بە سەردانێک بگاتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا و چاوی بە بەرپرسانی وڵاتەکە بکەوێت، سەردانەکەش لەسەر داوای ئەردۆغانە.
سەرۆکایەتیی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوە کردووە، ئەحمەد شەرع لەسەر بانگهێشتی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ئەنقەرە دەکات، چاوەڕێ دەکرێت چاوی بە بەرپرسانی وڵاتەکە بکەوێت.
ئەم سەردانەی شەرع بۆ تورکیا، دووەم سەردانێتی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لەدوای کەوتنی بەشار ئەسەد و وەرگرتنی دەسەڵاتی وڵاتەکە.