زووم..
بەگوێرەی زانیارییەکانی زوومی بەغداد، ئەگەرى زۆرە ئەمڕۆ مووچەى مانگى یەک رەوانەى هەرێمی کوردستان بکرێت، کارى زۆربەى لیژنەکانى پەیوەست بە مووچە تەواوبووە، تەنها خانەنشین ماوە.
زوومى بەغداد دەڵێت، سبەى لە کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق گۆڕانکارییەکانى مووچەى هەرێمى کوردستان باس دەکرێت و ئامادەکاری کراوە مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێم سەردانی بەغداد بکات و لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەرزیرانی عێراق کۆببێتەوە و وەک رێککەوتنەکەانی پێشوو بە فەرمی واژۆ لەسەر رێککەوتنەکە بکات.
پێشتر سەرچاوەیەکی تایبەت بۆ زووم ئاشکرایکرد، محەمەد شیاع سودانی رەزامەندی بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی یەکی مووچەخۆرانى بۆ هەرێمی کوردستان دەربڕی و واژۆی لەسەر نوسراوی رەوانەکردنى پارەکە کردووە کە بڕەکەى 950 ملیار دینارە.
زوومی بەغداد باس لەوە دەکایت، رێککەوتنەکە بەجۆرێکە کە چیتر مووچە دوانەکەوێت و لەکاتی خۆیدا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێردرێت.