33
زووم..
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، لە هەڵبژاردنی داهاتوو پارتەکەیان رێژەى 50%ـی دەنگەکان بۆ خۆی بەدەستدەهێنێتەوە و دەشڵێت بە 222 ساڵی دیکە ئۆپۆزسیۆن ناتوانێت دەسەڵات وەربگرێت.
ئەردۆگان رەخنەی تووندی لە ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکەی گرت و گوتی، “داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکەن، ئەوە گەمەیەکی سیاسییە و ئێمە پێشوازی لەو داوایە ناکەین.”
ئەردۆغان راشیگەیاند، ئۆپۆزسیۆن 22 ساڵە دەیەوێت دەسەڵات لە ئێمە وەربگرێتەوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبووە، ئەگەر بەم بیرکردنەوەى ئێستاوە سیاسەت بکەن ئەوا بە 222 ساڵی دیکە ناتوانن دەسەڵات بگرنەدەست.