49
زووم..
بكوژی ژنەكەی شەوی رابردووی گەڕەكی كانی كوردەی شاری سلێمانی خۆی رادەستی پۆلیس كرد.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، بكوژى ئەو ژنەى شەوى رابردوو لە سلێمانى کوژرا، خۆی رادەستی هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی كرد و دەستیش بەسەر ئەو چەكەدا گیرا كە تاوانەكەی پێئەنجام درابوو.
دەشڵێت، بکوژ بەپێی مادەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و دانی بە تاوانەكەیدا ناوە.
شەوی رابردوو سەرچاوەیەکی تەندروستی بە زوومی سلێمانی گوت، تەرمی کچێکی تەمەن 29 ساڵ گەیەندراوەتە پزیشکی دادوەری سلێمانی و شوێنی فیشەک بە جەستەیەوە هەیە.

وێنەی تۆمەتبارەکە