47
زووم..
لەبارەی بڵاوبوونەوەی لێدوانێکی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، بارەگای بارزانی رونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، بێبنەمایە و دژی پەیوەندییەکانی هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراقە.
لە رونکردنەوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، لە پێگەیەکی سۆشیالمیدیا لێدوانێک بە ناوی بارزانی بڵاوبووەتەوە کە گوایە دژی دووبارە دانانەوەی محەمەد شیاع سودانییە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق، بارەگای بارزانی دەڵێت، ئەم بابەتە هیچ بنەمایەکی نییە و دورە لە راستییەوە.
بارەگای بارزانی دەشڵێت، ئامانج لەو جۆرە دەنگۆیانە تێکدانی ئەو کرانەوە و کەشە ئەرێنییەیە کە لە پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدرال هاتووەتە ئارەوە.