59
زووم..
سەرچاوەیەکی تایبەت بۆ زووم ئاشکرایکرد، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانى عێراق رەزامەندی بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی یەکی مووچەخۆرانى بۆ هەرێمی کوردستان دەربڕی.
سەرچاوەکە گوتیشی، سودانى واژۆی لەسەر نوسراوی رەوانەکردنى پارەکە کردووە کە بڕەکەى 950 ملیار دینارە.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە زوومی گوت، نوسراوەکەى سەرۆکوەزیران ئاڕاستەى وەزارەتەکەیان دەکرێت و ئەمڕۆ پارەکە رەوانەى هەرێم دەکرێت.
ماوە سێ رۆژە شاندی هەرێم لە بەغدادن بۆ پرسی چارەسەرکردنی مووجە و وردبینیکردن لە تێبینییەکان کە هەردوو وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێم هەیانە و پێشتر وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، گفتوگۆ لەسەر بودجە و مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان کراوە و دەیانەوێت بۆ مووچەی ئەمساڵ بگەنە چارەسەرێکی گشتگیر.