40
زووم..
بەهۆی تەقینەوەیەی ئۆتۆمبیلێک لە مەنبج 15 کەس کوژران و 15 کەسی دیکە برینداربوون.
روانگەى سوریا بۆ مافەکانى مرۆڤ رایگەیاند، تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە مەنبج لانیکەم 15 کەس کوژراوی لێکەوتەوە و و 15 کەسی دیکەش برینداربوون.
بەگوێرەى روانگەکە، تەقینەوەکە لە ناوەندی شارەکە رویداوە و قوربانییەکان مەدەنیین و زۆربەیان ژنن.
ئاژانسی فورات نیوز بڵاوی کردەوە، تاکو ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتى خۆی لەو کردەوەیە رانەگەیاندووە.
مەنبج دەکەوێتە رۆژهەڵاتى پارێزگای حەلەب لە باکووری سوریا، لە کەوتنى رژێمەکەى بەشار ئەسەدەوە بەشێکی زۆری شارەکە لەلایەن هێزەکانى سەر بە تورکیایەوە کۆنترۆڵکرا کە پێشتر لەژیر دەستی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بوو.