زووم..
لە گەورەترین زنجیرە دەستدرێژی لە مێژووی فەڕەنسا، ئەم مانگە پزیشکێکی نەشتەرکاری پێشوو دادگایی دەکرێت کە تاوانبارە بە دەستدرێژیکردنەسەر ئەو منداڵانەی دەرمانی بەنجیان بۆ بەکارهێنراوە.
ژوێل لۆسکوا غنێک، پزیشکێکی تەمەن 73 ساڵە، تۆمەتبارە بە دەستدرێژیکردنەسەر 299 منداڵ لە کاتی بەنجدا، زۆربەی حاڵەتەکانیش لە ناوچەی بریتانی لە باکووری فەڕەنسا لەنێوان ساڵانی 1989 تاوەکو 2014 روویانداوە.
پزیشکەکە دانی بە هەندێک لە تاوانەکانیدا ناوە، بڕیارە ئەم مانگە لە دادگای ڤانس لە باکووری رۆژئاوای فەڕەنسا دادگایی بکرێت، ئەوەش دوای ئەو لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونانەی چەندین ساڵە پۆلیس لەسەر دۆسیەکانی ئەنجامیداوە.
یەکێک لە پارێزەرەکان کە بەشدارە لەم دۆسیەیەدا بە کەناڵی بی بی سی گوتووە، بێدەنگی خێزانی منداڵەکان هۆکاری بەردەوامی ئەم مامەڵە خراپەی پزیشکەکە بووە بۆ ماوەی چەندین دەیە.