41
زووم..
سەرۆکى ئەمریکا دانى بەوەدا نا، ئەمریکییەکان بەهۆی سەپاندنى باج و رەسمە گومرگییەکانى کۆشکى سپییەوە گرفتاربوون، بەڵام دڵنیایی دەدات کە ئەوکارە لە بەرژەوەندیی گشتیى ئەمریکایە.
دۆناڵد ترەمپ، باج و رەسمە گومرگییەکانى ئەمریکای لەسەر هەریەک لە ووڵاتانى مەکسیک و کەنەدا بە ڕێژەی 25% زیادکرد و گوتى، ئەوان زۆر قەرزاری ئەمریکان، ئیتر کاتى ئەوە هاتووە باجەکەى بدەن.
هەرچەند پێشتر رێککەوتنى بازرگانى ئازاد لەنێوان مەکسیک و کەنەدا لەگەڵ ئەمریکا هەبوو، بەڵام بڕیارەکەی ترەمپ بووە جێگرەوە و رێککەوتنەکەی هەڵوەشاندەوە، جگە لەو دوو ووڵاتە، باج و رسوماتى گومگریشی لەسەر کاڵای چین، بە رێژەی 10% زیادکرد.
ترەمپ بە سەپاندن و بەرزکردنەوەى باج و گومرگەکان هۆشداری دایە ووڵاتانى ئەوروپا و گوتى، ئەوانیش گرفتار دەکات.