63
زووم..
سەرچاوەیەک لە شاندی هەرێم بە زوومی راگەیاند، ئەمڕۆ کۆبوونەوەکانی نێوان شاندی هەرێم و شاندی وەزارەتی دارایی عێراق لە بەغداد بەردەوام دەبێت.
سەرچاوەکەی شاندی هەرێم راشگەیاند، دوێنێ یەکشەممە تیمی تەکنیکی خانەنشینی هەر بەردەوام بوون لە کارەکانیان و ئەمڕۆش بەردەوام دەبن، ئاماژەی بەوەش کرد، ئەمڕۆ پرسی دابینکردنی پارە بۆ 12 مانگی ئەمساڵ یەکلادەبێتەوە.
لە رۆژی هەیینی رابردووەوە شاندی هەرێم لە بەغدادن بۆ یەکلاکردنەووەی پرسی مووچە و ناردنی پارە بۆ مووچە، پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمیش رایگەیاند، بەو پارەیەی کە لە چەند رۆژی داهاتوودا رەوانەی هەرێم دەکرێت مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵ دابەشدەکرێت.
هاوکات دوێنێ یەکشەممە پەرلەمانی عێراق هەمواری یاسای بودجەی تایبەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان پەسەندکرد.