58
زووم..
محەمەد دڵشاد زوومى سلێمانى گواستییەوە، ئەمشەو لە گەڕەکی کانی کوردەى شارى سلێمانى نزیک مزگەوتی رەحمان تەقە لە ژنێک کراوە و کوژراوە.
محەمەد دڵشاد ئەوەشى گواستەوە، ژنەکە لەدایکبووی 1995، لە بەردەم ماڵی خۆیاندا چەند فیشەکێکى پێوەنراوە.
بە گوێرەى گوتەى کەسوکارى کچەکە، کە قسەیان بۆ زوومى سلێمانى کردووە، “ئەو کچە ماوەی هەفتەیەک دەبێت هاوسەرگیری کردووە و هیچ کێشەیەکی کۆمەڵایەتیشییان نەبووە، نە خێزانەکەی نەخۆی”.
زوومى سلێمانى ئەوەشى ئاشکراکرد، کە تیمەکانی ئاسایش و پۆلیس ئێستا لە پزیشکی دادن بۆ لێکۆڵینەوە و کەسوکارەکەی سکاڵایان هەیە، بەڵام جارێ لە تەواوی رووداوەکە دڵنیا نین.