42
زووم..
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە زوومی راگەیاند، بە درۆن هێرشکراوەتە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر و تاوەکو ئێستا زیانە گیانی و مادییەکانی هێرشەکە دیار نیە.
سەرچاوەکە بە زوومی گوت، هێرشەکە لە رێگەی درۆنێکەوە ئەنجامدرا و لە هەمانکاتیشدا درۆنێکی دیکە بە ئاسمانی ناوچەکەدا سوڕاوەتەوە.
هاوکات رەمک رەمەزان، قائیمقامی چەمچەماڵ لە لێدوانێکیدا بۆ زووم، هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆری پشتڕاستکردەوە و گوتی، هێرشەکە زیانی مادی بە کێڵگەکە گەیاندووە و هەمان ئەو شوێنەی کێڵگەکەی کردووەتە ئامانج کە لە 26ـی نیسانی ساڵی رابردوو بە درۆن هێرشیکرایە سەر و بە هۆیەوە سێ ئەندازیاری یەمەنی گیانیان لەدەستدا و سێ کارمەندی دیکەی کێڵگەکە برینداربوون.
کێڵگەی غازی کۆرمۆر گەورەترین کێڵگەی غازی سروشتییە لە عێراق و دابینکەری نزیکەی لەسەدا 67ـی کارەبای هەرێمی کوردستانە.