زووم..
مەسرور بارزانى سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان راگەیەنراوێکى لەسەر دەستپێکردنى هەناردەى نەوت و مووچە بڵاوکردەوە و دەڵێت، هیوادارین بەغداد پابەند بێت.
مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان لە راگەیەنراوەکەدا، کە ئێوارەى ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، پێشوازی لە دەنگدانی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران لە سەر هەمواری یاسای بودجەی فیدراڵ دەکات و دەشڵێت، دەستخۆشی لە هەموو ئەوانە دەکەین هاوکار بوون لە سەرخستنی هەموارکردنەکە
مەسرور بارزانی راشیگەیاندووە، هیوادارین ئەم هەنگاوە ئەرێنییەی هەموارکردنی یاسای بودجە، ببێتە سەرەتایەک بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشەکانی دیکە و پابەندبوونی حکومەتی فیدراڵ بە ناردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان
ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ پەرلەمانى عێراق هەموارى یاساى بودجەى گشتى عێراقى پەسەندکرد، کە تایبەت بوو بە هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان، کە چەند ساڵێکە راگیراوە.