49
بەرشەلۆنە بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر لە ئەلاڤێسى بردەوە و جیاوازى خاڵەکانى لەگەڵ ریاڵ مەدرید بۆ چوار خاڵ کەمکردەوە.
لە هەفتەى ٢٢ى خولى پلە یەکى ئیسپانیا، یانەى بەرشەلۆنە لە یاریگاى لویس کۆمپانیسى ئۆڵمپى، میواندارى یانەى دیپۆرتیڤۆ ئەلاڤێسى کرد.
بەرشەلۆنە بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر یارییەکەى بردەوە و تاکە گۆڵەکەش رۆبەرت لیڤاندۆڤسکى لە خولەى ٦٢دا تۆماریکرد.
بەم ئەنجامە، بەرشەلۆنە دووەم بردنەوەى لەسەریەکى تۆمارکرد و بە ٤٥ خاڵ پارێزگارى لە پلەى سێیەمى ریزبەندى خولەکە کرد، ئەمە بێجگە لەوەى جیاوازى خاڵەکانى لەگەڵ یانەى ریاڵ مەدریدى پێشەنگى ریزبەندیەکە بۆ چوار خاڵ کەمکردەوە، ئەلاڤێسیش بە ٢١ خاڵەوە بۆ پلەى ١٨یەم دابەزى.