48
زووم..
لەبارەی مووچەوە پێشەوا هەورامانی رایگەیاند، تا ئێستا کێشەی مووچەی مانگی 12ـی ساڵی رابردوو چارەسەر نەکراوە و ئەو پرسە لەلایەن شاندی هەرێمی کوردستانەوە دانەخراوە.
گوتیشی، بەو پارەیەی کە لە چەند رۆژی داهاتوودا رەوانەی هەرێم دەکرێت مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵ دابەشدەکرێت. دەشڵێت، دەبێت ئەمساڵ فەرمانبەران مووچە بە رێکوپێکی وەربگرن.
سەبارەت بە هەموارکردنەوەی یاسای بودجە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رێکاری پێویست دەگرێتەبەر بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
پێشەوا هەورامانی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا گوتیشی، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هەنگاوێکی ئەرێنی سەیری بابەتەکە دەکات و ئامانجیان رێککەوتن و چارەسەری کێشەکانە لەگەڵ بەغداد.