زووم…
نوێنەری ورمێ لە پەرلەمانی ئێران داوای لە سەرۆککۆمار و وەزیری وزە و وەزیری میراتی فەرهەنگی ئێران کرد، کە دروستکردنی وێستگەی کارەبای ئاوی لە تاڤگەی سۆلی دوکەڵ رابگرن، چونگە تاڤگەکە وشکدەکات.
شەهین جەهانگیری، لە یاداشتێکدا هۆشداریی داوە کە بەردەوامبوون لە دروستکردنی ئەم وێستگەیەی کارەبا دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی تاڤگەکە و زیانگەیاندن بە سامانە سروشتییەکانی ناوچەکە وەک مێرگ و کانیاوەکانی چیای داڵانپەر.
ئەم ناوچەیە کە بە یەکێک لە شوێنە گەشتیارییەکانی ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان دادەنرێت، تووشی مەترسیی لەناوچوون بووەتەوە.
جەهانگیری داوای کرد پێداچوونەوە بە مۆڵەتەکانی پڕۆژەکە بکەن و لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی لەبەرچاو بگرن.
هەروەها ئاماژەی بەوەکردوە، که بژێوی ژیانی زۆرێک له خەڵکی ناوچەکە بەندە به گەشتیاری و دروستکردنی ئەم وێستگەیەی کارەبایە دەتوانێت زیانی گەوره به ئابووری ناوخۆیی بگەیەنێت.