51
زووم..
ئەندامێکی کۆنگرێسی ئەمریکا دەڵێت، گۆڕانکارییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوامن و دوای سوریا، نۆرەی عێراقە
جۆی ویڵسن ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا لە بڵاوکراوەیەکدا لە پلاتفۆڕمی ئێکس نووسیویەتی، سوریا یەکەمین وڵات بووە بۆ گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و دوای ئەویش نۆرەی عێراق دێت
لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە، تونس و حوسییەکانی یەمەن بە دوای یەکدا لە ریزی گۆڕانکارییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەبن.
ئەم قسانە لەکاتێکدایە ساڵى رابردوو، هێزەکانى ئۆپۆزسیۆنى سوریا، بە ماوەیەکى کەم دەسەڵاتى بەشار ئەسەد سەرۆکى سوریا کۆتایی پێبهێنن، کە زۆرێک لە چاودێران پێیانوایە، ئەوە پلانێکى نێودەوڵەتى بووە.
جۆی ویڵسن هەر لە پۆستەکەدا نووسیویەتی، سەرجەم بوکەڵەکانی ئێران، کە مەبەستی وڵات و گرووپەکانی نزیک لە ئێرانە، بەدوای یەکدا دەڕوخێن.