46
زووم..
لەپێناو ئازادکردنی پەخشان عەزیزی، ژنە چالاکی رۆژهەڵاتی کوردستان کە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێنراوە، تائێستا لانیکەم 435 هەزار کەس واژۆیان لەسەر نامەیەک بۆ سەرۆکی دەزگای دادوەریی ئێران کردووە و داوای ئازادکردنی دەکەن.
بەگوێرەی ماڵپەڕی ئاڤاز، ئەو نامەیەی ئاڕاستەی غوڵامحوسێن موحسینی ئیژەیی کراوە، داوا دەکات “لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی رابگیرێت و سزاکەی هەڵبوەشێنێتەوە و دەستبەجێ و بێمەرج ئازاد بکرێت”.
دەقی نامەکە لە ماڵپەڕی ئاواز بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بە چالاکییە ئاشتیخوازەکانی پەخشان عەزیزی دەکات لە بواری مرۆیی و مافی مرۆڤ، لەوانەش یارمەتیدانی ژنان و منداڵانی نێو کامپەکانی پەنابەرانی سوریا.
پەخشان عەزیزی هاوینی رابردوو لە تاران لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و ئێستا حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە.