59
زووم..
کەشناسیی سلێمانی دەڵێت، پلەی گەرمای مانگی یەکی ئەمساڵ بەراورد بە هیی 30 ساڵی رابردوو یەک پۆینت سێ پلە بەرزتربووە.
بەگوێرەی داتا تۆماركراوەكانی وێستگەی كەشناسیی سلێمانی لە مانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵدا نزمترین پلەی گەرما سفر پۆینت دوو پلەی سیلیزی تۆمار كراوە و بەرزترین پلەی گەرما 18 پۆینت دوو پلەی سیلیزی بووە.
تێكڕای پلەی گەرمی لەم مانگەدا هەشت پۆینت یەک پلەی سیلیزی بووە كە بەراورد بە تێكڕای پلەی گەرمی مانگی كانوونی دووەمی 30 ساڵی رابردوو، یەک پۆینت سێ پلە گەرمتر بووە.
کەشناسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، كۆی گشتیی بارانبارین لەم مانگەدا 25 پۆینت دوو ملیمەتر بووە، بەراورد بە تێكڕای بارینی مانگی یەکی 30 ساڵی رابردوو نزیكەی 100 ملیمەتر كەمتر بووە.